کارمه‌ندی زبان لووسی خوێری .....
ئائا ئه‌ی چۆن؟به‌ڵێ به‌سه‌ر چاو،نه‌خێر من بۆخۆم ئه‌و کێشه‌یه‌ی جه‌نابت له جه‌له‌سه مه‌تڕه‌قی ده‌که‌م بۆخۆشم ته‌ره‌فداری تۆم به‌شه‌ڕه‌ف....تۆ راوه‌ست ،کوڕه هه‌موو هه‌ر که‌ری خۆمن... جا بزانه چۆن رای هه‌موو دێنمه سه‌ر ئه‌وه‌ی به قازانجی تۆ بێت!
خه‌مت نه‌بێ برۆ ئه‌رخایه‌ن به بۆت جێ به جێ ده‌که‌م.جا ئه‌گه‌ر وا نه‌بوو تۆ وه‌وه 2 تف بکه رووی من بلێ ئه‌ی خۆێڕی هیچ و پوچ بۆ وا نه‌بوو؟
تۆ ئاغای من نۆکه‌ری تۆم به قۆربانی که‌وشه‌کانت بم ئاغا گیان ،جا چۆن من سازی مۆخالیف لێده‌م یا بلێم نه‌خێر نابێ جا تۆ بۆ خاتر جه‌محی خۆشت خشتێکی له سه‌ر دانێ ...به‌ڵێ نه‌خێر نانا هه‌ر وایه (ئاخری به‌ڵێ یا نه‌خێر؟؟؟؟)
نه‌خێر قۆربان جا چۆن وا نابێ ....به گیانی له‌یلا ئه‌وانه‌ی دیکه رازی نین ده‌لێن ئه‌ی ئێمه نه‌حه‌و؟؟؟؟ئه‌ی پنگه‌ی چی ؟ئه‌ی چه‌وه‌نده‌ری چی؟زه‌حمه‌ت نه‌بێ ده‌ستی مۆباره‌ک و پڕ له خێر و به‌ره‌که‌تت له گیفان خه‌وه تازه با ئه‌وانیش هه‌ر گڕوو نه‌گرن .....ئه‌ی جا چۆن ده‌بی شتی وا نه‌بێ ؟به گیانی ناخێرت تۆ هاتووی خزمه‌ت بکه‌ی به شاره‌که‌مان به قۆربانی که‌وشه‌کانیشت ده‌بین وه‌لا.....جا من بێ شه‌ره‌ف و بێ ئه‌خلاق بم ئه‌گه‌ر مۆخالیفه‌ت بکه‌م.
جا تۆ ئه‌و جار وای لێ هات گۆێ هه‌ڵخه بزانه ده‌ڵێم چی؟بچۆ له مه‌رکه‌زی ئۆستان نامه‌یه‌ک بێنه بۆمان ئه‌گه‌ر ئه‌وان بلێن وایه ئێمه‌ش به سه‌ر چاو....ئه‌گه‌ر قه‌بووڵم نه‌کرد با رووم ر‌ه‌ش بێ وه‌ک بنی مه‌نجه‌ڵ .تۆ کابرایه‌کی مه‌قوول و رێک و پێکی ده تۆخدا لێم گه‌رێ با بنی که‌وشه‌کانت ماچ که‌م .لێم گه‌ڕێ... نانا تۆ لێم گه‌ڕێ!ده‌ستم به‌ر ده...به‌ڵێ جا ئه‌وه‌م ده‌کوت تۆ کابرایه‌کی مه‌قوول و رێک و پێک جا تۆخدا حه‌یف نیه ئه‌و عۆمره‌ی تۆ به‌و هاتو چۆیه به فیرۆ بڕوا ؟؟؟؟کوره ئاخه تۆ چت له‌وه‌ی داوه برۆ سه‌ری خۆت داخه کاری خۆت بکه کارت به که‌س نه‌بێ .....ئه‌رێ بۆ ناچی شۆرمه‌زه بفرۆشی؟قاچاغی جه‌رگوووو هێره‌ماسی ....ده‌لێن معامله‌ی دۆخین و پلیته‌ش چاکه ده‌رامه‌دی!کوره ته‌رهی گه‌سک دانێ....سه‌وه‌ته!سه‌وه‌ته !!!!!! ئه‌ع ئه‌وه سه‌نحه‌ت...تیه‌ح‌ح‌ح‌ح‌ح خۆدایه گیان له‌و عیلمه!
ده‌قه‌یه راوه‌ستێ بزانم ئه‌و سه‌گ بابه چی ده‌وی له گیانی من هه‌ر ته‌له‌یفوونم بۆ ده‌کات با جوابی ده‌مه‌وه:ها ده‌ڵه‌ی چی سه‌گ باب؟موجه‌ویزی چی به چه‌نده؟گرانه گران بۆ تۆ نابێ!مۆجه‌ویزی کۆنسێرت و کۆرسیتمان نه‌ماوه هه‌ر ئه‌سه‌ن نایفرۆشین به‌ڵام کۆنسێرومان هه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وی .ها ها ها....جا ئه‌و قۆربه سه‌ره مۆجه‌ویزی کارخانه‌ی بۆ چیه؟نه‌خێر هه‌ر چونکه ڤای لێ هات نایفرۆشین ...له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشیم له قیافه‌ی نایا ....چاوی ده‌رێ با بڕوا له شاری دیکه داینێ مۆجه‌ویزی نه‌وێت.....
استفاده از مطالب و مقالات این بلاگ بدون ذکر منبع حرام شرعی بوده و موجب توقف شما در پل صراط خواهد شد.